رۆژنامەی ماركا كاتی گەرانەوەی بەیڵی بۆ نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ راگەیاند

رۆژنامەی ماركا كاتی گەرانەوەی بەیڵی بۆ نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ راگەیاند
رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کە لەم هەفتەیەدا گاریس بەیلى وێڵزى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدرید راهێنانەکانى بە تۆپەوە دەست پێدەکاتەوە هەر وەک چۆن پێشتر چاوەڕوان دەکرا.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کە لەگەڵ ئەمەشدا ماوەى گەڕانەوەى بەیل بۆ یاریگاکان گۆڕانکارى بەسەردا نایەت و ناوبراو لە سەرەتاکانى مانگى ئازارى داهاتوودا جارێکى تر بەشدارى لە یارییەکانى یانەکەیدا دەکاتەوە.

لەلایەکى ترەوە، سایتى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، کە هەردوو یانەى چێڵسى و مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە هاوینى داهاتوودا هەوڵى کڕینى بەیل دەدەن و ئامادەن بە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ ئیمزا بکەن.

بەیلى ٢٩ ساڵ، کە لە ٢٠١٣دا لە تۆتنهامى ئینگلیزییەوە پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، لە ساڵى رابردووەوە بەهۆى ئەنجامدانى نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەى لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە.

محمەد سلێمان
Top