كۆنتی: دەنگۆی دەستبەرداربوون لە دیگۆ كۆستا دوورە لە راستیەوە

كۆنتی: دەنگۆی دەستبەرداربوون لە دیگۆ كۆستا دوورە لە راستیەوە
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاھێنەرى چێڵسی ڕەتیکردەوە یانەکەى دەستبەردارى دیگۆ کۆستاى هێرشبەر بێت.

لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرى چێڵسی ڕایگەیاند، دیگۆ کۆستاى هێرشبەرى یانەکە ماوەى دوو ساڵیتر گرێبەستى هەیە و ئیدارەى یانەکەش نیازى نیە دەستبەردارى ئەو یاریزانە ببێت.

کۆنتی گووتیشی: گرنگیدانى یانەکانى چین بە دیگۆ کۆستا تەنها لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە بیستومە و بەهیچ شێوەیەک چێڵسی گوێبیستى گرێبەست نابێت بۆ دەستبەرداربوون لە کۆستا.

ئەم لێدوانەى ئەنتۆنیۆ کۆنتى ڕاهێنەر لەکاتێکدایە ڕۆژنامەکانى ئینگلتەرا تەئکیدیان کردووەتەوە کە یاریزانە ئیسپانیەکە لەلایەن یانەکانى چینەوە گرنگى پێدەدرێت و پێشتریش رۆژنامەکان باسیان لەوەکردبوو کە دیگۆ کۆستا لە چێڵسی دڵخۆش نییە و دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت.

hamataqana
Top