یانەیەکی چینی بنزیما و کۆستا و کاڤانی دەکرێت
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی تیانگینی چینی لە ئێستاوە ھەوڵی ئەوەی داوە کەوا گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا ئەنجام بدات بە تایبەتی دوای ئەوەی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٠٦ فابیۆ کانەڤارۆی ئیتالی بھێنێتە ریزی یانەکەی بۆ کاری ڕاھێنەری ئێستا یانەکە کە شویو ھو گەورە ملیارلێردی چینی خاوەنی تیپەکەیە بۆیە دەیەوێت بە پارەی زۆر ژمارەیەک ئەستێرەی جیھانی بگوازێتەوە ریزی یانە چینیەکە بۆ ئەوەی شەڕی بەدەست ھێنانی خولی نایابی چینی بکات ،دوای ئەوەی یانەکەش سەرکەوتووبوو لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەکسل فیستیل ئەستێرەی یانەی زینیتی رووسی لەبەرامبەر ١٧ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانەی ھێنایە خولی چینی ئێستا کارگێری یانەکە بەرنامەی ھەیە گرێبەست لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان کەریم بنزیما ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید و دیگۆ کۆستای ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەیدینسۆن کاڤانی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان فەرەنسی یانەکەش ئامانجی لە ھێنانی ئەم یاریزانانە بەھێزکردنی خولەکە و وەرزشە لە ووڵاتی چین ، ئەم یانەیەش قسەی لەگەڵ خۆرخی میندیزگەورە بریکاری یاریزانە ئەستێرەکانی جیھان کە چەندین ئەستێرەی بردۆتە یانە گەورەکان بۆیە دەیانەوێ لە رێگای خۆرخێ چەندین ئەستێرەی جیھانی ڕازی بکەن بە یاری کردن لە خولەکانیان.
کارزان کانەبی
