ئەلۆنسۆ بڕیاری کۆتایی دەدات

ئەلۆنسۆ بڕیاری کۆتایی دەدات
ئەلۆنسۆ بڕیاری کۆتایی دەدات
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا جابی ئەلۆنسۆی یاریزانی ئیسپانی و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بڕیاری وازھێنانی داوە لە یاری کردن لە کۆتایی ئەم وەرزە ، گرێبەستی ئەلۆنسۆی ئیسپانی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە بە کۆتایی دێت تەمەنیشی دەبێتە ٣٥ ساڵ ئەویش دوای ئەوە دێت کە چەندین ئەنجامی گەورەی لەگەڵ یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید و بایرن بەدەست ھێناوە بە تایبەتی جامی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ لیڤەرپوول و ریال مەدرید وجامی جیھانی یانەکان و چەندین ئەنجامی تر ، یانە ئەڵمانیەکە لەئێستاوە بیریان لە پڕ کردنەوەی شوێنی جابی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن یاریزانێکی لاو بھێنە ریزی یانەکەیان کە ئێستا لە زۆربەی یارییەکانی یانە باڤارییەکە بە شێوەی سەرەکی یاری پێ دەکرێت لەلایەن ئەنچلۆتی یانەی بایرن میونخ لە ھەوڵی ئەوەیە بۆئەوەی ئەلۆنسۆ لە یانەکە بەردەوام بێت ڕەنگە بیکەنە یاریدەدەری ئەنلچۆتی بێتە نێو کاری ڕاھێنەری ، بەڵام تاکو ئێستا ئەلۆنسۆ خۆی یەک لای نەکردۆتەوە لەسەر چارەنووسی خۆی.
کارزان کانەبی
Top