ئاماری یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
- لەم هەفتەیە 10 گۆڵ تۆماركراوە، كە 7 گۆڵ لە كۆمەڵەی یەكەم تۆماركرا و 3 گۆڵ لە كۆمەڵەی دووەم تۆماركرا.
- هەرسێ یاریزان وەلید سەلمان لە یانەی دهۆك و بەڵێن وەشیار لە یانەی هەولێر و میران كەریم لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێن بە تۆماركردنی چوار گۆڵ.
- لە كۆی شەش یاری، چوار بردنەوە و دوو یەكسانبوون تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە سێ لێدانی سزا هەژماركرا بۆ یانەی زێرەڤانی و هەندرێن و گازی باكوور و یاریزانەكان توانیان گۆڵ تۆماربكەن.
- دوای ئەوەی یانەی ئارارات تاكە یانە بوو، لە هیچ یارییەك تووشی شكست نەهاتبوو، بەڵام بە بریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یانەی ئارارات بەرانبەر شێروانە بە دۆراو هەژمار كرا بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ، بۆیە هەر 14 یانەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان تووشی شكست هاتبوو.
-یانەی هەولێر زۆرترین یەكسانبوونی بە دەستهێناوە، كاتێك لە شەش یاری یەكسانبووە و یانەی پێشمەرگەی هەولێر تەنیا لە یەك یاری یەكسانبووە.
- هەر دوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن بە تۆماركردنی 11 گۆڵ و یانەی برایەتی خاوەنی لاوازترین هێڵی هێرشبەرە بە تۆماركردنی 4 گۆڵ.
- یانەی برایەتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە، تەنیا سێ گۆڵی لێ تۆماركراوە و یانەی گارە خاوەن لاوازترین هێڵی بەرگریە 13گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە 23كارتی زەرد و یەك كارتی سوور رووبەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە.
- لەم هەفتەیە لە كۆی 10 گۆڵ 3 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركراوە و 7 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە دوو گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و پێنج گۆڵ بەلێدانی سەر تۆماركراوە و سێ گۆڵیش بە لێدانی سزا.
- لەم هەفتەیە یەك یاریزانی پیشەگەر گۆڵی تۆماركردووە ئەوەیش یاریزانی پیشەگەری سووری ئەحمەد قەدور توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەی هەندرێن بە لێدانی سزا تۆماربكات.
- ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر - گازی باكوور 2-1
نەورۆز - زێرەڤانی 1-1
پێشمەرگەی هەولێر - دهۆك 2-0
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 14 خاڵ
2- پێشمەرگەی هەولێر 13 خاڵ
3- هەولێر 12 خاڵ
4- برایەتی 11 خاڵ
5- گازی باكوور 10 خاڵ
6- دهۆك 9 خاڵ
7- زێرەڤانی 8 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
هەندرێن - شێروانە 2-0
گارە - زاخۆ 0-1
سیروانی نوێ - كەركووك 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- شێروانە 13 خاڵ
2- كەركووك 13 خاڵ
3- هەندرێن 13 خاڵ
4- زاخۆ 12 خاڵ
5- ئارارات 11 خاڵ
6- سیروانی نوێ 9 خاڵ
7- گارە 5 خاڵ
رێبین رەمزی
