مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئەنتوان گریزمان گەیشتۆتە رێككەوتنێكی سەرەتای

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئەنتوان گریزمان گەیشتۆتە رێككەوتنێكی سەرەتای
ئەنتوان گریزمان گرێبەستێکى سەرەتایى لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە و لە هاوینى داهاتوودا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەى ئیندپێندێنتى ئینگلیزى بڵاویکردووەتەوە، کە ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لە هاوینى داهاتوودا یاریگاى ڤیسنتى کالدیرۆن بەجێدەهێڵێت، ئەمەش پاش ئەوەى گرێبەستێکى سەرەتایى لەگەڵ یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى ئەنجامداوە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کە گریزمان لەگەڵ بەرپرسانى شەیتانە سورەکە لەسەر موچەکەى و ژمارەى درێسەکەى گەیشتووەتە رێکەوتن، بێ ئەوەى بڕى موچەکەى و ژمارەى درێسەکەى ئاشکرابکات.

هەروەها رۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، کە ئیدارەى مانچستەر یونایتد ئامادەیە بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى گریزمان بداتە یانە مەدریدییەکە، کە نزیکەى ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

گریزمانى ٢٥ ساڵ لە ریزەکانى یانەکەى و لە هەڵبژاردەى فەڕەنساشدا درێسى ژمارە حەوت دەپۆشێت و ئەگەر هەیە لەسەر درێسى ژمارە حەوت لەگەڵ مانچستەر یونایتدیش رێککەوتبێت.

hamataqana
Top