باوكی مێسی لەبارەی گرێبەستی كورەكی لەگەڵ بارسێلۆنا هاتە دەنگ

باوكی مێسی لەبارەی گرێبەستی كورەكی لەگەڵ بارسێلۆنا هاتە دەنگ
باوکى میسى رایگەیاند، کە هیچ مەترسییەک لەسەر داهاتووى کوڕەکەى نییە و گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەکاتەوە.

لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، خۆرخى میسى باوکى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە، کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانى ناوبراوە، رایگەیاندووە هیچ مەترسییەک لەسەر داهاتووى کوڕەکەى لە یانەکەدا نییە و ئاشکرایکردووە، کە ئەوان لەسەرخۆن لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسیدا.

باوکى میسى دووپاتیکردووەتەوە، کە کوڕەکەى بیر لە بەجێهێشتنى بەرشەلۆنە ناکاتەوە و هاندەران دڵنیا دەکاتەوە کە ترسیان نەبێت و پێیوایە گفتوگۆکانیش بە باشتى تێدەپەڕن.

میسى لە مانگى شەشى ٢٠١٨دا گرێبەستەکەى کۆتایى دێت و بارتۆمیۆى سەرۆکى بەرشەلۆنەش چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە، کە ئارەزوو دەکەن میسى لە ریزەکانى یانەکەیدا بمێنێتەوە.

میسى ٢٩ ساڵ، لە ٢٤ یارى ئەم وەرزەدا بەشدارى لە ٣٦ گۆڵى یانەکەیدا کردووە و ٢٧ گۆڵ تۆمار کردووە و نۆ گۆڵیش بۆ هاوکارەکانى دروست کردووە.

hamataqana
Top