ئەوەی زێدان كردوویەتی چانسە یان شارەزایەتی، لە ئێستادا و لەنێو ریال مەدرید بە گشتی یان كێ لە حاڵەتی دەرونیدایە؟

ئەوەی زێدان كردوویەتی چانسە یان شارەزایەتی، لە ئێستادا و لەنێو ریال مەدرید بە گشتی یان كێ لە حاڵەتی دەرونیدایە؟
كاتێك یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە سەردەمی رافاێل بینیتزدا بوو ئەم یانەیە لە خراپترین بارودۆخی دابوو كە لە گشت خولە نێوەخۆییەكان و دەرەكییەكان خرابووە دەرەوە و تەنها لە چامپیۆنس لیگ مابوویەوە ئەم خراپیەش وایكرد ئەم راهێنەرە دوور بخرێتەوە لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە، وە كێتێك ئیدارەی یانەی ریال مەدرید زێنەدین زێدانی فەرەنسی و بە رەچەلەك جەزائیری كاندید كرد بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە و وە بە فەرمی بووە راهێنەری تیپی یەكەمی یانە مەدریدیەكە هەر زوو لە لایەن رۆژنامە نووسان و رۆژنامە ناسراوەكانی جیهان رەخنەیەكی زۆریان لە ئیدارەی یانەی شاهانە گرت و رایان گەیاند كە زێدان لە ئێستادا ناتوانێت ریال مەدرید لەم بارودۆخەی ئێستادا دەر بهێنێت و بەڵكو رەنگە خرپتریشی بكات، بەڵام زێنەدین زێدان وەڵامی هیچ لەم رەخنانەی نەداوە و تا ئەو كاتەی كە ریال مەدرید لە ئاستێكی خراپدا بەرەوە ئاستێكی باشدا هەنگاوی دەناو تا گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و ئەم نازناوەی چ وەك یاریزان لە پێشودا و چ وەك راهێنەر بۆ یانە مەدریدیەكە بە دەست هێنا، كە ئەمە یەكەم وەڵامی زێدان بوو بۆ رۆژنامە و رۆژنامەنووسان و وە دوای ئەوە توانی وەك یەكم راهێنەر لە مێژووی یانەی شاهانەدا وە لەیەكەم كلاسیكۆدا شكستی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بهێنێت و جێگای خۆی لە نێو هاندەران و ئیدارەی یانەكەی قایم تربكا، كە ئەمەش وەڵامێكی تر بوو بۆ رۆژنامە و رۆژنامەنووسەكان، وە زێدان هەر بەمە نەوەستاو توانی جامی جیهانی یانەكان بۆ یانەكەی دەستە بەر بكات و دەمب هەموو ئەو رەخنەگرانە دابخات و وە پێش دەسپێكی وەرزی نوێی گشت خولەكان یانەی ریال مەدرید تەنها تووشی دوو شكست هات كە یەكێكیان دێربی مەدرید لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەوەی تر بەرامبەر فۆڵفسبۆرگ لە چامپیۆنس لیگ، بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر ئاستی ئەكمە یانەیەی نەكرد و بەڵكو بگرە باشتریش بوو وەك بینیمان كە لە وەرزی نوێدا ربال مەدرید هەر زوو پێشەنگی لالیگای گرت و كە تا ئێستاش لە پێشەنگ دایەبگرە لە خولەكانی تریش، وە مێژوویەكی تری زێدان ئەوە بوو كە توانی وەك یەكەم راهێنەر 40 یاری بێ شكست ئەنجام بدات كە 30 بردنەوە و 10 یەكسان بوون بوو، وە لە ئەنجامدا ریال مەدرید لە باشترین ئاستی دابوو و وە هیچ یانەیەك نەیتوانی رایبگرێت، بەڵام دواجار و هەر لە لالیگا یانەی سیڤیلیا توانی شەمەندەفەری شكستنەهێنانەكانی یانە مەدریدیەكە بوەستێنێت و شكستی پێبهێنێت كە ئەمەش كاریگەریەكی یەكجار گەورەی كردە سەر یانە مەدریدیەكە و رەخنەگرانی وەرزشیش بە چەندەها لێدوان وەك هەر زوو شكستەكەیان خستە سەر سێرجیۆ رامۆس و كەریم بنزیماو ئینجا زێدانی راهێنەر، ئەم شكستەش كاریگەریەكی زۆر گەورەی كردە سەر یاریزانان و یاریزانانی خستە حالەتێكی دەروونیەوە چەنكە دوای 40 یاری بێ شكست توشی شكستێكی قورس هاتن بەڵام یانە مەدریدەكە هەر لە پێشەنگی لالیگا مایەوە، بەڵام ئەوەی جێگای چاوەرواننەكراو بوو ئەوە بوو كە یانەی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا كاتێك رووبەرووی یانەی سێلتافیگۆی هاونیشتیمانیان بوونەوە و ئەوەی چاوەرواننەكراو بوو ریال مەدرید لەسەر دەستی یانەی سێلتافیگۆ تووشی شكستێكی تر هاتن و كە ئەمەش هێندەی تر یاریزانانی ئەم یانەیەی خستە حالەتێكی دەرونیەوە و بەڵام ئەم جارە رەخنەگران ئەم شكستەیان خستە سەر ئەستۆی زێدانی راهێنەر و بە هۆكاری ئەم شكستەیان دانا، وە لە كۆتای یارەكە لە لێدوانێكدا كاسێمیرۆی یاریزانی هێلی ناوەراست كاری یانەی شاهانە رایگەیاند كە ئەوان لە یاریەكەدا لە حاڵەتێكی دەروونیدا بوون و وە كاریگەری شكستەكەی سیڤیلیایان لەسەر مابوو، وە لە هەمان كاتدا زێدانی راهێنەری ریال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە دەبێت هەموو كات چاوەروانی شكست بین، بەڵام ئەوەی منی دڵتەنگ كرد شكست هێنان بوو لە نێو هاندەران و یاریگای خۆمان، جێگای باسە یانەی ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی زێنەدین زێدان بە درێژای ساڵی 2016 تەنها تووشی دوو شكست بوو بەڵام لە یەكم وەرزی نوێی دا لە ساڵی 2017 تووشی دوو شكستی یەك لە دوای یەك هات، یانەی ریال مەدرید لە نێو یاریگای خۆیدا و لە جامی شای ئیسپانیا زیاتر لە چوار ساڵە تووشی هیچ شكستێك نەهاتووە بەڵام یەكەم یانە كە شكستی پێهێنا یانەی سێلتافیگۆ بوو و وە یانەی سێلتافیگۆ دوای 16 ساڵ توانی شكست بە ریال مەدرید بهێنێت لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) تایبەت بە یانەی ریال مەدرید، بەڵام زێدان هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند كە دەبێت لە یاری داهاتوویان كە لە لالیگایە و كە رووبەرووی یانەی مەلاگە دەبنەوە تۆڵەی ئەم دوو شكستە یەك لە دوای یەكە بكینەوە.
hamataqana
Top