شاکیرا داوای لە پیکی کردوە بارسا جێ بھێلێت
شاکیرای کۆلۆمبیی دۆستی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا جیرارد پیکی کە لە زۆربەی یارییەکانی یانەی بارسا وەکو ھاندەرێکی سەرسەختی دۆستەکەی بەدیار دەکەوێت لە ڕاگەیاندنەکان لە ئێستادا شاکێرا داوای لە خۆشەویستەکەی کردووە کەوا ریزی یانەی بارسا جێ بھێلێت ، کە ئێستا پێکی بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھێلی بەرگری دادەنرێت لە مێژووی یانەی بارسا کە ئەو لە ساڵی ٢٠٠٨ لە مان یونایتد ھاتۆتە ریزی یانەی بارسا ، چەند پێگەیەکی ھەواڵیش لە ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا پێکی ئەوەی ڕاگەیاندووە کەوا رۆیشتن لە خولی ئیسپانیا زۆر زەحمەتە و بڕیارێکی سەختە بوێری دەوێت ، شاکێراش داوای لە جێرارد کردووە کەوا رووبکاتە لەندەن بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەی چێلسی بکات ھەریەچەندە یانەکانی ئەرسناڵ و توتنھام داوای یاری کردنیان لێ کردووە لە خولی ئینگیزی .
کارزان کانەبی
