ئەمڕۆ ھەندرێن و شێروانە، سیروانی نوێ و کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

ئەمڕۆ ھەندرێن و شێروانە، سیروانی نوێ و کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
ئەمڕۆ ھەندرێن و شێروانە، سیروانی نوێ و کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی سێ یەمی قۆناخی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی شەش یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەڵەکە بەرێوە دەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گروپی دووەم یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی ڕووبەرووی تاکە یانەکەی گەرمیان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، یانەی ھەندرێن چەند گرێبەستێکی کردوە بۆ ئەوەی بتوانێ دڵی ھاندەرانی خۆش بکات و گەرمیانیەکانیش بۆ سێ خاڵ ھاتونەتە ھەولێر ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ڕکابەری یەکتر بکەن لەسەر بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، سیروانی نوێ بە پشت بە ستن بە یاریگاو ھاندەران ئەم یارییە گرنگە ئەنجام دەدات، کەرکووکیش بۆ ڕکابەری کردن لەسەر وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان یاری دەکات، لەشاری دھۆکیش لە لوتکەی یارییەکانی بادینان ھەردوو یانەی گارە و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی گارە بۆ ھەستانەوە و بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن دەجەنگن و زاخۆش بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان تێ دەکۆشێ ھەردوو یاییەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، سبەی ھەینیش لە گروپی یەکەم سێ یاری بەرێوە دەچێن، لە پایتەختی کوردستان یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی گازی باکوور دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە لەسەر دەستی ڕاھێنەرانی تیپەکە یوسف کاکێ و عەبدوللا مەحمود پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە لوتکەی یارییەکان بێت چونکە ھەردوو یانە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانانن، لە پیرمامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر پێشوزای لە یانەی دھۆک دەکات بۆ ئەوەی یارییەکی بەھێز و گرنگ ئەنجام بدەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ دواین ئامادەکارییەکانیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە گرنگەکان دەژمێردرێت ،لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە ھەردوو یانەش ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت، ھەردوو یانەی نەورۆز و شێروانەش ھەر یەکە بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە پێشەنگی یانەکان دێت
Top