لویس ڤان گال بەیەكجاری وازهێنانی خۆی لە ئەركی راهێنەرایەتی راگەیاند

لویس ڤان گال بەیەكجاری وازهێنانی خۆی لە ئەركی راهێنەرایەتی راگەیاند
لویس ڤان گالی هۆڵەندی و راهێنەری پێشووی یانەى مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە کاری راهێنەرایەتی هێنا.

رۆژنامەى زە سەنی بریتانی ئاشکرایکردوە ڤان گالی تەمەن 65 ساڵ بەهۆی کێشەى خێزانیەوە ناچار بوە واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت.

ڤان گال ئاماژەى بەوەدا کە ویستویەتی پاش مۆندیالی 2014 واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت بەڵام دواجار پۆستی راهێنەرایەتی یانەى مانچستەر یونایتدی قبوڵ کردوە.

بەراى ڤان گال کاتی ئەوە هاتوە واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت و جێگەکەى بۆ کەسانی لاو چۆڵ بکات.

ڤان گال پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەجاکس و بایرن میونشن و مانچستەر یونایتد کردوەو هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بوە.

دواین جاریش کە راهێنەری مانچستەر یونایتد بوو ئاستێکی خراپی هەبوو یانەکە و روبەروی رەخنەیەکی زۆر بوەوە.

hamataqana
Top