ئەنچلۆتی بەدوای یاریزان دەگەرێت

ئەنچلۆتی بەدوای یاریزان دەگەرێت
ئەنچلۆتی بەدوای یاریزان دەگەرێت
رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە ئێستادا ھەموو ھەولێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ھاونیشتمانی خۆی مارکۆ ڤیراتی بگوازێتەوە ریزی یانەی باڤاری کەئ ێستا ناوبراو لە خولی فەرەنسی لە یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەکات، بە پێی سەرچاوە ھەواڵیەکەی ئەم رۆژنامەیەش ئەنلچۆتی دەیەوێت بە ھێنانی ڤیراتی ئیتالی شوێنی ئەلۆنسۆی ئیسپانی پڕ بکاتەوە لە ئەگەری رۆیشتنی کە ئیستا تەمەنی لە بەرز بوونەوەدایە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی بە کۆتایی دێت، بەڵام تاکو ئێستا ڤێراتی بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کەوا دەچێتە ریزی یانەی باڤاری، بەڵام بەھۆی زۆری ڕاھێنەری ناوبراو لە ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکە ڕەنگە ڤێراتی بگوازنەوە ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی

Top