چینیەکان واز لە بارسا ناھێنن
رۆژنامەکانی ئەمڕۆ سێ شەممەی ھەرێمی کەتالۆنیا ئەوەیان بلاو کردۆتەوە کەوا یانەی کوانجۆی چینی گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بە یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا و یانەی بارسێلۆنا ئەردە تۆران کردووە بۆ ئەوەی بچێتە خولی چینی یاری بکات، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا گرێبەستەکەی بڕی ٥٠ملیۆن یۆرۆیە و مووچەی ساڵانەشی دەگاتە ٢٠ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تاکو ئێستا ئەردە لەلایەن خۆیەوە ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە چونکە ئەو گرێبەستە پەیوەستە بە یانەی بارسا بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدات بچێتە خولی چینی ، ئەمە یەکەم یاریزانی تورکییە کەوا گرێبەستێکی وا گەورەی پێشکەش بکرێت لە خولی چینی کە بڕە پارەیەکی زۆری بەدەست دەکەوێت لە ئەگەری چوونی ئەم یاریزانە بۆ خولی یانەکانی چینی کە ئەمساڵ چەندین ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا و ئەمریکا روویان لەم خولە کردووە.
کارزان کانەبی
