لە هەفتەی 20ی سێر یا ئەی تۆرینۆ و میلان تووشی یەكسان بووون هاتن
رکابەرییەکانی هەفتەى 20ی خولی ئیتاڵیا کۆتایی هات و یانەى میلان بوە میوانی یانەى تۆرینۆ لە تایمی یەکەم و لە پێنج خولەکدا یانەى تۆرینۆ دوو گۆڵی لە رێگەى بیلۆتی و بیناسیەوە تۆمارکرد.
تایمی یەکەم تۆرینۆ بە دوو گۆڵ لە پێش بوو، تایمی دوەم یانەى میلان ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردو توانیشی دوو گۆڵ لە رێگەى بیتولاچی و باکاوە تۆماربکات وئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
بەوەش یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا کۆتایی هات.
میلان بە کۆکردنەوەى 37 خاڵ چوە پلەى پێنجەمی ریزبەندی و تۆرینۆش بە 30 خاڵ لەپلەى هەشتەمدایە.
hamataqana
