گۆڵپارێزەکەی بارسا دەستی لە تیپەکەی بەرنابێت
ھەرچەندە دەزگا راگەیاندنەکانی ھەرێمی کاتالۆنیای ووڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ماسیبی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا ئامانجی رۆیشتنە لە یانەکەی بەھۆی یاری پێ نەکردنی لەلایەن ستافی ڕاھێنەران کە ئێستا چەند یانەیەک داوای گرێبەستیان لەم گۆڵپاریزە لاوە کردووە ، بەڵام ماسیبی گۆڵپارێز ئەوەی ڕەت کردووە ریزی یانەی بارسا جێ بەھێلێت و بچێتە ھیچ یانەیەک گوتی " چاوەرێ دەکەم بۆ ئەوەی ھەڵی یاری کردنم پێ بدرێت و ببمە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی بارسا چونکە ئەوە یانەیە لای من گەورە یە و حەز دەکەم زیاتر خزمەتیان بکەم و خۆشم بکەمە یاریزانی سەرەکی یانەکە.
کارزان کانەبی
