باشترینەکان ساڵی ٢٠١٦
لە زیوریخی وڵاتی سویسرا یەکێتی تۆپی پێی جیھانی ناسراو بە فیفا باشترینەکانی جیھانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەستنیشان کرد، ئەویش وەکو نەریتی ساڵانە کە باشترینەکانی لەسەر بنەمای بەدەست ھێنانی ئەنجامی یاریزانەکان و ڕاھێنەران بووە لەگەڵ یانەکانیان و ھەڵبژاردەی وڵاتەکانیان، کریستانۆ رۆنالدۆش ئەستێرەی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نازناوی تۆپی زێرینی ئەمساڵی بردەوە ، باشترینەکانی ئەمساڵیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
تۆپی زێرین و باشترین یاریزان: کریستانۆ رۆنالدۆ ھەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید
باشترین کچە یاریزان: کارلی لیودی ئەمریکی.
باشترین ڕاھێنەر: کلاودیۆ ڕانییری ئیتالی و یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی.
باشترین ڕاھێنەری تۆپی پێی ئافرەتان: سیلڤیا نایدی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
خەڵاتی بۆشکاش بۆ باشترین گۆڵکار: محەممەدفایزی مالیزی .
خەڵاتی یاری خاوێن: یانەی ئەتلتیکۆ ناسیۆنالی کۆلۆمبی.
خەڵاتی باشترین ھاندەرانی وەرزشیی: ھاندەرانی یانەی لیڤەرپوول و برۆسیا دۆرتمۆند.
خەڵاتـی فیفا بۆ باشترین کاروانی وەرزشیی: فالکاوی بەرازیلی یاریزانی تۆپی پێی ناو ھۆڵە داخراوەکان.
کارزان کانەبی
