بە فەرمی ... بایرن گواستنەوەی دوو یاریزانی بۆ ریزی یانەكەی راگەیاند

بە فەرمی ... بایرن گواستنەوەی دوو یاریزانی بۆ ریزی یانەكەی راگەیاند
دواجار بەرپرسانی ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی توانیان لەگەڵ بەپرسانی ئیدارەی یانەی هۆفێنهایم لە بارەی گواستنەوەی هردوو یاریزانی یانەكە كە نیكلاس سولێ و سێباستیان رودی بگەنە رێككەوتن.

بە پێی سەرچاوەكە كە پێگەی فەرمی یانە ئەڵمانیەكە بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە كە دوای چەند گفتوگۆی نێوان بەپرسانی یانەكەیان و هاوتا نیشتیمانەكەیان، گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو دوو یاریزانەی هۆفێنهایم پەیوەندی بە ریزەكانی یانەكەیانەوە بكەن، بۆیە لە رێكەوتی یەكی جوڵای كە دەكاتە 1-7-2017 ئەم دوو یاریزانە پەیوەندی بە یانە نوێكەیانەوە دەكەن.

ئەو دوو یاریزانەی كە بایرن هێناویەتە ریزەكانی بریتیە لە نیكلاس كە لە هێلی بەرگری یاری دەكات و سێباستیانیش توانی یاری كردنی لە هێلی ناوەراست و بەرگریكردن هەیە.



hamataqana
Top