یاریزانێكی زامبی روویكردە یانەی زاخۆ

یاریزانێكی زامبی روویكردە یانەی زاخۆ
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی زامبی (ئیسیك شانسا) ناسراو بە (ئیسحاق) مۆركرد بۆ ئەوەی لە ریزی خولی نایابی عێراق لەگەڵ یانەكە یاری بكات.
ئەمرۆ ماڵپەرێكی زامبی ( لۆساكا تایمز) بۆمبێكی تەقاندووە و نرخی گرێبەستی ئەم یاریزانەی لەگەڵ یانەی زاخۆ ئاشكرا كرد.
ماڵپەری هەواڵی (لۆساكا تایمز) لە بەدواداچۆنێكیدا ئاشكرای كرد، كە یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی زامبیا (ئیسحاق) تەمەن (32) ساڵ بۆ ماوەی دوو وەرز مۆركردووە بە بری (700) هەزار دۆلار و مووچەی مانگانە (30) هەزار دۆلار.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نافەرمی نزیك لە یانەی زاخۆ ئاماژەیان بەوە كردووە، كە یانەكە گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە بە بری (60) هەزار دۆلار بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركردووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە كاردانەوێكی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا و تا ئێستا یانەی زاخۆ بەفەرمی وڵامی ئەم بابەتەی نەداوتەوە و چاوەروان دەكرێت لەم چەند رۆژدا یانەكە وڵامێكی فەرمی ئەم بابەتە بداتەوە و نرخی راستەقینەی ئەم یاریزانە ئاشكرا بكات.
هەمان ماڵپەر ئاماژەی بەوە داوە، كە بەم گرێبەستە یاریزانی ئیسیك شانسا دەبێت پێنجەم گرانترین یاریزان لە مێژووی زامبیا و گرانترین یاریزان لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق.
رێبین رەمزی
Top