کۆنتی واز ناھێنێ

کۆنتی واز ناھێنێ
کۆنتی واز ناھێنێ
تۆری سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ڕاھێنەی ئیتالیی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاھێنەری یانەی چێلسی لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ فیرناندۆ لۆرینتی ھێرشبەری ئیسپانی و یانەی سوانزی سیتی وێلزی کە لە خولی پرێمەر لیگ یاری دەکات یانەی چێلسی دەیەوێت لەم زستانە بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، سکای سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لۆرینتی یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤی مۆربکات و لە شوێنی یاریزانی بەلجیکی میتشی باتشوای بە شێوەی خواستن ، ئەم سەرچاوە ھەواڵیەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کۆنتی لەدواین یاری یانەکەی چاودێری تەواوی کردووە بۆیە بە شێوەیەکی فەرمی داوای گرێبەستی لێ کردووە ، لۆینتی تەمەن ٣١ ساڵ لە ١٣یاری ڕابردوو لەگەڵ سوانز ستیی ٥ گۆڵی تۆمارکردووە.
کارزان کانەبی

Top