یونایتد چاوی لە گۆڵپارێزکی لاوە

یونایتد چاوی لە گۆڵپارێزکی لاوە
یونایتد چاوی لە گۆڵپارێزکی لاوە
رۆژنامەی دەیلی میروری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە ھەوڵی ئەوە دایە کەوا گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی لاوی یانەی کیڤۆی ئیتالی ئەلیساندرۆ کۆنفینتی لەم زستانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، رۆژنامەکەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی شەیتانەکان بەردەوام لە چاودێری کردنی ئەم یاریزانە لاوەن کە تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵە یانەی مانیش دەیەوێت بۆ چەند ساڵی داھاتوو سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە وەربگرێت، مان یونایتد ئەوەی ئاشکرا کردووە بەفەرمی کەوا دەیەوێت ئەم گۆڵپارێزە بگوازێتەوە لە ھەمان کاتیشدا یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا چاوی لەسەر ئەم گۆڵپارێزە لاوەیەبۆ شوێنی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە.
کارزان کانەبی
Top