براندت بایرن موینخی رەت کردەوە
یاریزانی لاوی یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی گولیان براندت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ جاری دووەم گرێبەستیان پێشکەش کردووە بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکەیان ، بەڵام برادنت ڕەتی کردیتەوە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەکەیان، براندت بۆ ماوەی سێ وەرزە لەریزی یانەی بایرن لیڤەرکوزن یاری دەکات و یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکە بۆیە چەندین یانە نیازی پێشکەش کردنی گرێبەستیان ھەیە لەگەڵ ئەم یاریزانە، براندت نیازی نییە لەم زستانە روو لە ھیچ یانەیەک بکات،برنادتی تەمەن ٢١ ساڵ ئەوە دووەم جارە یانەی باڤاری ڕەت کاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کە ئەو کات لە یانەی فۆلسفۆرگ بوو جارێکی داوای گرێبەستیان لێ کردبوو بەڵام ڕەتی کردبووە رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یاریزانە لاوە دووەمجارە باڤارییەکان ڕەت دەکاتەوە داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی کردووە لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن یانەکەش پێشوازی لەم نوێ کردنەوەی گرێبەستەکە دەکات.
کارزان کانەبی
