رۆماش دەیەوێت خیسی بگوازێتەوە
رۆژنامەی زە سەن ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی رۆمای ئیتالی نیازی ئەوەی ھەیە گرێبەست لەگەڵ خیسی یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی مۆربکات بۆ ئەوەی لەم زستانە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە خولی کالچۆ ، ئەوەی ئەوەی خیسی لە ماوەی ڕابردوو چووە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو، بەڵام بەھۆی گرفتی لەگەڵ تیپەکە گرێبەستەکەی ھەڵدەوەشێنێتەوە ، بە پێی سەرچاوە ھەواڵیەکانی ئینگلتەرا یانەی رۆما ھەموو ھەولێکی داوە ئەم یاریزانە بھێنێتە ریزی یانەکەی ئەگەر بە شێوەی خواستنیش بێت تاکو کۆتایی ئەم وەرزە بۆ ئەوەی شوێنی محەمەد سەلاحی ھێرشبەری یانە بگرێتەوە چونکە ئێستا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانیەتی لە جامی ئەفریقیا، ئەو رۆژنامەیەش ئاماژەی بەوە داوە کەوا یانەی رۆما کێبرکێ لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی لیڤەرپوول و لاس پالماس دەکات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بەدەست بھێنێت، بەڵام لەلایەن خۆیەوە خیسی خولی ئینگلیزی ڕەت کردەوە.
کارزان کانەبی
