ئاژاوەگێری هەرەشە لە بەردەوامبوونی خولی نایابی عێراق دەدات

ئاژاوەگێری هەرەشە لە بەردەوامبوونی خولی نایابی عێراق دەدات
دوای ئەوەی یانەی هەولێر بریاری كشانەوەی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی دابەهۆی رەگەزپەرستی و ئاژاوەگێری دواتر یانەی كەرخ بریاری دوورخستنەوەی راهێنەری یانەكەی ئەحمەد دحام-ی دا بەهۆی لێدوانی رەگەزپەرستی، چەندین رووداوی تر روویدا، كە ئێستا بوویتە هەرەشەیەكی راستەقینە لەسەر بەردەوامبوونی خولی نایابی عێراق لەم وەرزدا.
- لە یاری نەفتی میسان و قوە جویە، كە لە یاریگەی مەیمونە لە پارێزگای عمارە ئەنجامدرا، كاتێك گێمی یەكەمی یارییەكە تەواوبوو و یاریزانەكان چوونە ژووری خۆ گۆرین.
ژووری خۆگۆرینی یاریزانانی یانەی قوە جویە ئاگرێكی گەورەی لێكەوتووە، كە زەرر و زیانێكی زۆر بە كەل و پەلی یاریزانانی یانەی قوە جویە كەوت، یانەی نەفتی میسان باس لەوە دەكەن، كە ئاگرەكە هیچ دەستێكی لە پشت نییە، بەڵكو بەهۆی كارەبا روویداوە، كەچی یانەی قوە جویە گۆمانی لەم بابەتە هەیە، كە ئاگرەكە بەهۆی دەستێك ئەنجامدراوە تاوەكو ترس و دلەراوكێ بكەوێتە نێو دڵی یاریزانان و لە رووی دەروونییەوە كاریگەریەكی زۆری لەسەر یاریزانانەكان هەبوو بۆیە چاوەروانی دوا راپۆرتی پۆلیس دەكەن، پاشان ئێمەش كاردانەوەی خۆمان لەسەر بابەتەكە دەبێت.
- لە یاری یانەی مینا و نەجەف، كە لە یاریگەی شاری وەرزشی لە بەسرە ئەنجامدرا، دوای تەواوبوونی یارییەكە پیاوانی پولی-ی نێو یاریگا هێرشیان كردە سەر دەستەی راهێنەرانی یانەی نەجەف، كە دوای یارییەكە عیماد محەمەد-ی راهێنەری یانەكە و ستافەكەی راستەوخۆ چوونە نەخۆشخانەیەك لە شاری بەسرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا و لە هەمان كاتدا خەزەیەر عەوادی سەرۆكی یانەی نەجەف لە لایەنی پیاوانی پۆلیس دەستگیرا كرا و بێسەروشوێن كرا دواتر لە لایەن پیاوانی پۆلیس ئازادكرا.
پولیسی بەسرە هۆكاری دەستگیركردنی سەرۆكی یانەی نەجەف بۆ ئەوە گەراندووە، كە ناوبراو هێرشی كردە ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب.
دوای ئەم رووداوانە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق داوایەكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كردووە، كە یارییەكانی خولەكە لە یاریگای شیاو ئەنجام بدرێت و هەروەها داوای لە كەناڵی لە عێراقیە كردووە، كە بەهیچ شێوەیەك یاری لە یاریگای نەشیاو بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەخش نەكرێت.
رێبین رەمزی
Top