یانەی قوە جویە یاریگای بۆیاغ دەكات
ئەوەی هاندەرانی یانەكە و وەرزشوانان و دەزگا راگەیاندنەكانی تووشی شۆك كرد دەستەی كارگێری یانەی قوە جویە بەشێوەیەكی نهێنی بریاری دا یاریگای یانەكە بۆیاغ بكاتەوە تاوەكو بەشێوەیەكی سەوز لە هەموو كاتەكان دەربكەوێت بۆ ئەوەی دووبارە یارییەكان لەم یاریگایە ئەنجام بدرێتەوە، بەڵام دزكردنی وێنەیەك لە كاتی بۆیە كردنی یاریگایەكە كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و رەخنەیەكی زۆر ئاراستەی یانەی قوە جویە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئاسیا لە وەرزی رابردوو كرا، هەرچەندە یانەی قوە جویە هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی یان روونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
جێگەی باسە یانەی قوە جویە دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی یەكێتی ئاسیا بری یەك ملیۆن دۆلاری وەكو خەڵات لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرت و بودجەیەكی كراوی لە لایەن وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دابین كراوە.
رێبین رەمزی
