ئاماری یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
- لەم هەفتەیە 10 گۆڵ تۆماركراوە، كە 4 گۆڵ لە كۆمەڵەی یەكەم تۆماركرا و شەش گۆڵ لە كۆمەڵەی دووەم تۆماركرا.
- هەردوو یاریزان وەلید سەلمان لە یانەی دهۆك و بەڵێن وەشیار لە یانەی هەولێر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێن بە تۆماركردنی چوار گۆڵ.
- لە كۆی شەش یاری، چوار بردنەوە و دوو یەكسانبوون تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە یەك لێدانی سزا هەژماركرا و یاریزانی یانەی گارە مەحمود عەبدولسەلام توانی گۆڵ تۆماربكات.
- لەم هەفتەیە خێراترین گۆڵی ئەم وەرزە تۆماركرا، كاتێك یاریزانی یانەی كەركووك عەبدوڵڵا كەیفی توانی لە چركەی 10ی یارییەكەی تیپەكەی بەرانبەر هەندرێن گۆڵ تۆماربكات، ئەم گۆڵە بووە دووەم خێراترین گۆڵ لە مێژووی خولی نایابی كوردستان، كاتێك یاریزان یونس شكور توانی لە چركەی 8 گۆڵێك بۆ زاخۆ یانەی پێشووی تۆماربكات.
- لەم هەفتەیە یانەی هەولێر تووشی یەكەم دۆران هات بەرانبەر زێرەڤانی و هەروەها زێرەڤانی یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزە تۆماركرد.
- تا ئێستا یانەی ئارارات تاكە یانەیە لە هیچ یارییەك تووشی دۆران نەهاتووە و یانەی گارە تاكە یانەیە لە هیچ یارییەك سەركەوتنی بە دەست نەهێناوە.
- هەردوو یانەی هەولێر و ئارارات زۆرترین یەكسانبوونیان بە دەستهێناوە، كاتێك لە شەش یاری یەكسانبووینە و هەردوو یانەی نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر تەنیا لە یەك یاری یەكسانبووینە.
- هەر سێ یانەی گازی باكوور و هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن بە تۆماركردنی 9 گۆڵ و یانەی برایەتی خاوەنی لاوازترین هێڵی هێرشبەرە بە تۆماركردنی 4 گۆڵ.
- هەردوو یانەی ئارارات و برایەتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرین، تەنیا سێ گۆڵیان لێ تۆماركراوە و یانەی گارە خاوەن لاوازترین هێڵی بەرگریە 12 گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە 12 كارتی زەرد و یەك كارتی سوور رووبەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە.
- لەم هەفتەیە لە كۆی 10 گۆڵ 6 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە و 4 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە شەش گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و چوار گۆڵ بەلێدانی سەر تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە یەكەم گۆڵ بەهەڵە تۆماركراوە، كاتێك یاریزانی یانەی هەولێر دڵدار خدر بەهەڵە گۆڵی لە تیپەكەی تۆماركرد بەرانبەر یانەی زێرەڤانی.
- هەورامان رزگار گۆڵپارێزی یانەی برایەتی ماوەی 414 خولەكە هیچ گۆلێكی لێ تۆمارنەكراوە، كاتێك لە هەفتەی چوارەم یانەی نەورۆز لە خولەكی 36ی گێمی یەكەم گۆڵی لێ تۆماركرا دواتر لە چوار یاری لەسەر یەكدی هیچ گۆڵێكی لێ تۆمارنەكراوە.
- لەم هەفتەیە دوو یاریزانی پیشەگەر گۆڵیان تۆماركردووە، كاتێك یاریزانی یانەی دهۆك جۆنیور و یاریزانی یانەی شێروانە ساڵح نایف گۆڵیان بۆ یانەكەیان تۆماركردووە.
- ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
زێرەڤانی - هەولێر 2-1
گازی باكوور - برایەتی 0-0
دهۆك - نەورۆز 1-0
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 13 خاڵ
2- برایەتی 11 خاڵ
3- گازی باكوور 10 خاڵ
4- پێشمەرگەی هەولێر 10 خاڵ
5- هەولێر 9 خاڵ
6- دهۆك 9 خاڵ
7- زێرەڤانی 7 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
كەركووك - هەندرێن 1-1
شێروانە - گارە 2-1
زاخۆ - ئارارات 0-1
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- ئارارات 12 خاڵ
2- كەركووك 12 خاڵ
3- شێروانە 11 خاڵ
4- هەندرێن 10 خاڵ
5- زاخۆ 9 خاڵ
6- سیروانی نوێ 8 خاڵ
7- گارە 5 خاڵ
رێبین رەمزی
