شەش یاریزانی یانەی هەولێر روویان لە یانەكانی بەغداد و ناوەراست-ی عێراق كرد

شەش یاریزانی یانەی هەولێر روویان لە یانەكانی بەغداد و ناوەراست-ی عێراق كرد
دوای كشانەوەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ، شەش یاریزانی یانەكە بەفەرمی روویان لە یانەكانی شاری بەغداد و خوارووی عێراق كرد.
بەشێوەیەكی فەرمی ئەكرۆ سێشەممە یانەی هەولێر دەستبەرداربوونی خۆی بەشێوەی خواستن دا هەریەكە لە یاریزانان (دیار رەحمان، بارزان شێرزاد، ئیڤان خالید، نیاز محەمەد، فەرحان شكور) بەمەبەستی پەیوەندی كردن بە یانەی نەوتی ناوەراست لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.
هەروەها یاریزان مستەفا ئەحمەد بەفەرمی دەستبەرداربوونی خۆی لە یانەی هەولێر وەرگرت و پەیوەندی بە یانەی ئەمانە بەغداد كرد.
رێبین رەمزی
Top