ئەحمەد دحام لە یانەی كەرخ دوورخرایەوە

ئەحمەد دحام لە یانەی كەرخ دوورخرایەوە
یانەی كەرخ بەفەرمی دوێنی دووشەممە ئەحمەد دەحام لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی دوورخستەوە بەهۆی لێدوانە رەگەزپەرستییەكەی، كە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی دابوو.
دوای ئەوەی یانەی كەرخ بەئەنجامی (3-0) گۆڵ بەرانبەر یانەی زەورا دۆرا لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، پاش یارییەكە راهێنەری یانەی كەرخ چەندین لێدوانی رەگەزپەرستی لەسەر یاریدەدەری راهێنەرەكەی شاكر محەمەد سەبار دا و هێرشێكی توندی كردە سەر شاری سامەرا و رەخنەیەكی زۆری لەسەر مووچەی خەڵكی هەڵاتووی شارەكانی سامەرا و سەڵاحەدین و ناوچە سوونە نەشینەكانی گرت لە بەرانبەردا باسی لە سەربازی حەشد شەعبی لە ناوچە شیعە نەشینەكان دەچن شارە سوونە نیشنەكان دەكوژرێن، كە تەنیا 250 دینار یان هەزار دیناری لە گیرفانی هەیە.
ئەم لێدوانانە نارەزایی یانەی كەرخی لێكەوتەوە راستەوخۆ لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان دوورخستەوە.
ئەحمەد دحام، كە خەڵكی خوارووەی عێراقە لەگەڵ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی كەرخ بریاری دا شاكر محەمەد سەبار یاریدەدەری راهێنەر، كە خەڵكی سامەرایە لە ئەركەكەی دوورخستەوە بە پێی سەرچاوەكان هۆكاری دوورخستنەوەش بۆ رەگەزپەرستی دەگرێتەوە بۆیە ئەم كارە كاردانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆی هێنا بەتایبەتی لە لایەن كەناڵە سوونەكان.
دوای دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی كەرخ ئەحمەد دحام لێدوانی بۆ دەزگا راگەیاندنەكان دا و گوتی: دوورخستنەوەی من رەگەزپەرستیە.
مەبەستی لەم لێدوانە بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە سەرۆكی یانەی كەرخ شەرار حەیدەر سوونەیە بۆیە بریاری دوورخستنەوەی داوە.
رێبین رەمزی
Top