مان یونایتد گرێبەستێکی گەورەی پێشکەشی رۆدریگز دەکات
مان یونایتد ھەرچەندەلە ئێستادا بارودۆخی تیپەکە قۆناخی نوێ بریوە لە خولی ئینگلیزی و جامی ئینگلیزی ، بەڵام مۆرینھۆی ڕاھێنەری پورتوگالی و یانەی شەیتانەکان بەردەوام لە ھەوڵی خۆ بەھێزکردن دایە بۆ ئەوەی تیپیک درووست بکات کەس نەتوانێ شان لە شانی بدات و یانەی مانیش بباتەوە ریزی یانە گەورەکانی ئەوروپا، رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی کارگێڕی یانەی مان یونایتد بەنیازە لەم زستانە رۆدریگزی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا ڕازی بکات بە یاری کردن لە خولی ئینگلیزی و درێسی شەیتانەکان بپۆشێت، سەرچاوە رۆژنامەکانیش لەم ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مان یونایتد ئامادەیە بڕی ٨٠ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لاوە ئامادە بکات لە ئەگەری دەستبەرداربوونی یانەی ریال مەدرید، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە لاوە کە ئێستا وەکو پێویست یاری پێ ناکرێت لە ریزی یانەی شاھانە، ھەرچەندە ئاستی لەبەرز بوونەوەدایە لە یارییەکان.
کارزان کانەبی
