لیستەرسیتی بە دوای یاریزان دەگەرێت
یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی پرێمەر لیگ کە ئەم وەرزە ئاستی وەکو پێیوست نییە بۆیە لە ئێستاوە ئەم یانە ھەوڵی خۆ بەھێز کردن دەدات لە خولی ئینگلیزی بۆ ئەوەی ھەر چی نەبێت بتوانێ بۆ خانەکانی پێشەوە بەسەربکەوێت، کارگێڕی یانەکە لەسەر داوای کلاودێری ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی ئامانجی ھێنانی یاریزان مانولۆگابیادینی یاریزانی یانەی ناپۆلییە بۆ ئەوەی لە خولی ئیتالیەوە بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە خولی ئینگلیزی بەدیار بکەوێت،، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا لیستەر سیتی بەھەموو ھێزی خۆی بەدوای ئەم یاریزانەی یانەی ناپۆلییە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی بەڵام تاکو ئێستا یانەی ناپۆلی ھیچ قسەیەکی لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانەی ھێلی بەرگری نەکردووە بۆ ئینگلتەرا.
کارزان کانەبی
