ئەنتەر واز لە یاریزانانی بەرازیلی ناھێنێ
یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی ئەم وەرزە چاوی لەوەیە دەستکەوتێک بۆ تیپەکەیان بەدەست بھێننن بۆیە بەردەوام لە ھەوڵی خۆ بەھێزکردن دان و چاودێری یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا دەکەن، لە ئێستادا کارگێڕی یانەی ئەنتەر لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ لویس گوستافۆی یاریزانی یانەی فۆلفسبۆرگ و ھەڵبژاردەی بەرازیل بباتە ریزی یانەکەی لەم زستانە، میدیاکانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەنتەر بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ھەرچی لە توانایی دا ھەیە ئەنجامی بدات بۆ دەستەبەرکردنی ئەم یاریزانە بەرازیلیە و بۆ شوێنگەرەوەی یاریزانی فەرەنسی گوندوگبیا بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاستی و بەرگری پێ بەھێز بکات، چونکە ناوبراو لە خولی ئەڵمانی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەکانی میونخی پێشوو یانە تازەکەشی.
کارزان کانەبی
