کریست نازناوێکی تری بردەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھانی ناسراو بە فیفا لە زیورخی وڵاتی سویسرا لە مەراسیمێکدا باشترینەکانی تۆپی پێی دەستنیشان کرد، دوای ئەوەی چەندین یاریزان کێبرکێ یان دەکرد لەسەر بەدەستھێنانی نازناوەکە کریستانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوی ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ توانی نازناوەکانی جامی یۆرۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی و خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ ریال مەدرید و جامی جیھانی یانەکان و سوپەری ئەوروپاشی لەگەڵ یانەکەی بردەوە بە پێی ئەم ئەنجامانەی ئەمساڵیش کریستانۆ نازناوی باشترین یاریزانی جیھانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن فیفاوە پێ درا، ئەم نازناوەش چووە پاڵ ئەو نازناوانەی کە ئەمساڵ کریستانۆ بەدەستی ھێناوە.
کارزان کانەبی
