سەمیر بابۆ پێشمەرگە بەھێزدەکاتەوە
لەگەڵ ئەوەی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لەم وەرزە دوو ڕاھێنەری لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان تاقی کردەوە ، بەڵام دواجار جارێکی تر سەمیر بابۆی ڕاھێنەری پێشووی یانەکەی گەڕاندەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی تۆپی پێی یانەکە لە خولی پێشمەرگەی کوردستان لە قۆناخی دووەم سەرپەرشتی تیپەکەی دەکات، یانەی پێشمەرگە بەر لەدەستپێکی خولی نایابی کوردستان دڵشادمەعروفی کردە ڕاھێنەری یانەکە، بەڵام دوای دوو شکستی لەسەر یەک دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشایەوە ئەم جارە پەنای بۆ فەتحی قەرەنی ڕاھێنەری تازەپێگەیشتوانی یانەکەی کردە ڕاھێنەری یانەکە دوای ئەنجامدانی ٤ یاری لە قۆناخی یەکەم دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوەکە توانی ٧خاڵ بۆ تیپەکەی بەدەست بھێنێت، جارێکی تر دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر جارێکی تر پەنای بۆ سەمیر بابۆ و ستافەکەی بۆ ئەوەی مەشقی تیپەکە لە قۆناخی داھاتوو بگرێتە ئەستۆ، سەرچاوەیەکیش لە یانەی پێشمەرگە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یاریزانان بە پەرۆشەوەن بۆ گەڕانەوەی کاپتن سەمیر بابۆ چونکە لەسەر دەستی ئەو ئەنجامی باشیان بۆ یانەکە تۆمارکردووە، بۆیە یاریزانەکانی یانەی پێشمەرگە دەیانەوێ لۆ قۆناخی دووەمی خولی پێشمەرگەی کوردستان بە گوڕوتینێکی ترەوە بێنەوە نێو یاریگاکان و بتوانن لەژێر سەرپەرشتی کاپتن سەمیر بابۆ ئەنجامی تیپەکە جارێکی تر بەرز بێتەوە و یانەکەش بگاتە قۆناخی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، یانەی پێشمەرگە ئەم وەرزە لە قۆناخی یەکەم ئەنجامەکانی وەکو پێویست بووە ، بەڵام ھیوای ئیدارەی یانەکە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێرین و بەدەستھێنانی یەکەم نازناو لە خولی نایابی کوردستان.
کارزان کانەبی
