نەبوونی ھۆڵی داخراو کێشە یەبۆ یاریزانان
نەبوونی ھۆڵی داخراو کێشە بۆ یاریزانان
قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر لە مێژووی وەرزشیی خۆی خاوەنی چەندین کچ و کوڕە یاریزانی بەتوانا بووە لە یارییە جۆراوجۆرەکان، یاری تۆپی دەستی کچانی یانەی کۆیەش خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی کچی بەتوانایە ئەگەر گرنگی تەواویان پێ بدرێـت بێگومان دەتوانن لە ئایندە سوودێکی زۆری ھەبێت بۆ شارەکەیان، یەکێک لە کچە یاریزانی یانەکەش شۆخان مستەفایە کە ئەو خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردنە لەریزی یانەکە و چەندین ئەنجامی باشی لەگەڵ تیپەکە بەدەستھێنا، ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٥ی شاری کۆیە و پێشووتریش بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئافرەتانی ھەولێر و برایەتی و کۆیە یاری کردووە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاراستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی دەستی چۆن دەبینی کە ساڵانە خولتان بۆ دەکرێتەوە لەلایەن یەکێتیە وەرزشیەکان؟
- ئاستێکی باشی ھەیە لە ریزی یانەکانیش یاریزانی بەتوانایە ھەیە، بەڵام ئەگەر خولەکان ساڵانە بەرەدەوامی بکرێتەوە و لە کاتی خۆشیدا ئەنجام بدرێت.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-بێگومان ئەگەر پاڵەوانیەتی نەکرێتەوە بە ھیچ شێوەیەک ئەم یارییە ناچێتە قۆناخی تازەو ھەر لەم چەق بەستوویە دەمێنێتەوە ، بۆیە بە ھیوای ئەوەین بتوانین درێژە بە کاروانی وەرزشیمان بدەن بەرپرسانیش خوڵمان بۆ بکەینەوە و ھاوکاریمان بکەن.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی یاری تۆپی دەست بەرز بێتەوە؟
-کردنەوەی خولی بەردەوام و دروست کردنی قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان لە شارەکانی کوردستان ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەم یارییە باش بێت .
*گرفتی یاریی تۆپی دەست لە چی دەبینی؟
- نەبوونی ھۆڵی داخراو نەبوونی توانایی دارایی باش ئەوانە ھەمووی گرفتە جگە لە نەبوونی پێداویستیە وەرزشیەکان ئەوانە ھەمووی گرفتن بۆ ئەم یارییە.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش کراوە؟
-بەلێ چەند یانەیەک داوای یاری کردنی لێ کردوومە.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-بەھیوای ئەوەم زیاتر پەرە بەتوانای خۆم بدەم لە داھاتوو بتوانم ئەنجامی باشتر بەدەست بھێنم.
* لەگەڵ ئەوەی یانەکانی کوردستان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانانی بیانی ببەستن؟
- نەخێر وەکو کچە یاریزانێک لەگەڵ ئەمە نیمە چونکە کچە یاریزانەکانی خۆمان خاوەنی چەندین کچە وەرزشکاری بەتواناین ئەگەر ھاوکارییان بکرێت ھیچیان کەمتر نابێت لەگەڵ یاریزانانی بیانی.
* لە ناو خێزانەکەت بەتەیا تۆ وەرزشوانی یان کەسانی تریش ھەیە لە بواری وەرزشی کار بکەن؟
-نەخێر خێزانەکەشم زۆربەیان وەرزشوانن و وەرزش دۆستن.
*داواکاری و پێش نیارت بۆلایەنی بەرپرس ؟
-بەھیوای ئەوەین زیاتر خزمەت بە بواری وەرزشی بکەن لە کوردستان و گرنگی بە ئاستی کچان بدرێت بۆ ئەوەی ئەوان زیاتر بێنە نێو بواری وەرزشی .
*بەو ھیوایە نیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانەکان؟
-ئەوە خەونی من و سەدان یاریزانی وەکو منە بۆ ئەوەی بتوانیم لە داھاتوودا خزمەت بە تیپی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەمان بکەم.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو کچە یاریزانێک؟
-بەھیوای ئەوەم لە داھاتوو لەرێگەی وەرزشەوە زیاتر خزمەتی شارەکەم بکەم.
*لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراوی ؟
-بەلێ داواکراوم لە ریزی ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقی.
*ئەگەر شتێکت کاوە لە کۆتایدا ؟
-دەست خۆشی زۆرم بۆ گۆڤاری گوڵانی خۆشەویست دەکەم کە ئەوان پێشەنگن لە بەسەرکردنەوەی کچە و کوڕە وەرزشکارانی شارەکانی کوردستان و وەکو ھاندانێکە بۆ یاریزانان، بەھیوای ئەوەم ئەم یارییە زیاتر بەرەوو پێش بچێت.
