یانەکانی ئینگلتەرا چاویان لەسەر یاریزانێکی ئەنتەرە
یانەی بێرنلی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەنیازە گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی یۆتۆناگاتۆمۆی یاریزانی بەڕەگەز ژاپۆنی بباتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانی ببینی لە خولی ئینگلیزی ، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کارگێڕی یانەی بێرنلی بە ھەموو ھێزی خۆیان ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ژاپۆنیە بباتە ریزی یانەکەی ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ئەنتەر میلان ھیچ قسەیەکی نەکردووە لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانەی خۆیان.
کارزان کانەبی
