سبەی ھەندرێن و سیروانی نوێ بەیەک دەگەن،ھەینیش ھەولێرو دھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی ھەندرێن و سیروانی نوێ بەیەک دەگەن،ھەینیش ھەولێرو دھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی دەستپێکی قۆناخی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی ھەردوو کۆمەڵەکە بەرێوە دەچێت، لە سبەی پێنج شەممە لە کۆمەلەی دووەمی خولەکە یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یانەی سیروانی نوێ دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ لە ھەوڵی ئەوەدادەبن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان دێتە ھەژمارکردن، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و شێروانە بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن ھەردوو یانەش چاویان لەوەیە لە دەست پێکی یارییەکان سێ خاڵ بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوەوە، لەشاری دھۆکیش یانەی گارە کە قۆناخی یەکەم ئاستی وەکو پێوست نەبووە میوانداری یانەی کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە دەیانەوێ ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە بەسەرکەوتن و بچنەوە نێو خانەی کێبرکێیەکان ھەردوو یانەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، رۆژی ھەینیش سێ یاری گرنگ و بەھێز ئەنجام دەدرێت، یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بەسەرپەرشتی ڕاھێنەران سەمیر بابۆ و یاسین عەبدول مەناف ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان بێتە ھەژمارکردن، لەلایەکی دیکەوەش لە پایتەختی کوردستان لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی ھەولێر میوانداری یانەی دھۆکی دەلال بکەن بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی ٣خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین، یانەی برایەتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زێرەڤانی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لەم قۆناخە دەستەبەر بکەن سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
