ئۆسکار پێشوازی شاھانەی لێ کرا
دوای ئەوەی ئۆسکاری یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی بەرازیل گرێبەستی لەگەڵ یانەی شەنگەھای چینی مۆرکرد، ھاندەرانی یانەکە و ھاودارانی وەرزشیی لە وڵاتی چین لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون کەوا ئەم یاریزانە بگاتە وڵاتەکەیان بەتایبەتی میدیاکانی ئەو وڵاتە بە گرنگییەوە باسیان لە ھاتنی ئەم ئەستێرەیە دەکرد،دوای گەیشتی ئۆسکاریش بۆ فرۆکەخانەی ئەو وڵاتە پێشوازییەکی گەورەی لێ کرا لەلایەن ھاندەرانی یانەی شەنگەھای و میدیاکانی ئەو وڵاتە ، گرێبەستی ئۆسکار لەگەڵ یانە چینیەکە دەگاتە ٦٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی مووچەی ساڵانەشی ٢٥ملیۆن یۆرۆیە ئەوەش پارەیەکی زۆرە بۆ ئەم یاریزانە بەرازیلیە کەوا یانەیەکی چینی پێ دەدات.
کارزان کانەبی
