مۆرینھۆ ئاگری لە ھەموو یانەکان بەردەدات

مۆرینھۆ ئاگری لە ھەموو یانەکان بەردەدات
مۆرینھۆ ئاگری لە ھەموو یانەکان بەردەدات
مۆرینھۆ ھێشتا بوە ناوەستێ کە ئەمساڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی ھێناوەتە ریزی یانەی شەیتانە سورەکان بۆیە ئامانجی ئەوەیە شەیتانە سوورەکان بکاتە باشترین یانەی جیھان بە ھێنانی چەندین ئەستێرەی گەورە لەسەر ئاستی جیھان، سەرەرای ئەوەی مو خاوەنی گرانترین ئەستێرەیە ئەویش پۆل پوگبای فەرەنسیە ، بەڵام یانەکە تاکو ئێستا دەیەوێت ژمارەیەک یاریزانی تر بھێنێت، تۆری سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە گواستنەوەی زستانە یانەی مان یونایتد پێویستی لە چەند یاریزانێک دەبێت، ئەم سەرچاوە میدیایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا مۆرینھۆ ھەرچەندە خاوەنی پوگبا و زەلاتانە بەڵام ھێشتا دەیەوێت بناغەی تیپەکەی بەھێزتر بکات، بۆ ڕکابەری کردن لەسەر نازناوەکان بۆیە ھەریەک لە یاریزانان مایکل کین یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی بێرنلی بھێنتەوە ریزی یانەکەی وەکو پوگبا کە پێشوشتریاریزانی ئەکادیمیای خۆیان بووینە ھەرچەندە ئیڤەرتۆنیش نیازی گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە ھەیە، جگە لەویش ئەندریا سیلڤا ھێرشبەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی تەمەن٢١ ساڵ بۆ شوێنی زەلاتان کە ئێستا تەمەنی لە گەورە بوونەو دەیەوێت شوێنی ئەم یاریزانە پڕ بکاتەوە، دیگۆ گودین یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کە خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە ھێلی بەرگری و یانەی مانیش ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن جونەیی بەم یاریزانە بدات بۆ یاری کردنی لە ریزی یانەی مان ، گونزالۆگیدیز یاریزانی یانەی بەنفیکا و ھەڵبژاردەی پورتوگال کە تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵە و یەکێکە لە یاریزانە لاوە بەتواناکان ھەرچەندە ڤالنسیاش ئامادەیە گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکات، لیۆن بایلی یاریزانی جامیکی و یانەی جینکی بەلجیکی بھێنت کە ئامادەیە بڕی ٢٠ملیۆن جونەیی بدەن بەم یاریزانە لاوە ، ئەنتۆنیۆرۆدیگیری یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی رۆمای ئیتالی و و بەڕەگەز ئەڵمانی ببەنە ریزی یانەکەیان و ئامادەن بڕی ٢٥ملیۆن جونەیی بدەن بەم یاریزانە ھەرچەندە چێلسی لە دوای ئەوەیە ئەم یاریزانە ڕازی بکات، خۆسیە فۆنتی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ساوسھامپتۆن و ھەڵبژاردەی پورتوگال کە ئەویش یەکێکە لەم یاریزانانەی مۆ بەنیازە بیباتە ریزی تیپەکەی ھەرچەندە ئەم یاریزانەش چەندین یانە لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەستیان لەگەڵ بکەن، بەڵام کارگێڕی یانەی یونایتد ئامادەیە ئەم حەوت یاریزانە بە ھەر نرخێک بێت بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top