لۆکاس داوای مانەوەی رۆدریگز دەکات
ھەرچەندە جیمس رۆدریگز وەکو پێیوست لەلایەن زێدانی ڕاھێنەرەوە گرنگی بەتواناکانی نەدراوە لە ناو یاریگاو زۆرکات لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە ئەوەش میدیاکانی سەرقال کردووە لە ئەگەری رۆیشتنی جیمس لە ریزی یانەی ریال مەدرید، بۆیە ژمارەیەک یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دڵگرانن بەم رۆیشتنەی رۆدریگز، لۆکاس فاسکێز ھێرشبەری یانەی شاھانە ئەوەی ڕاگەیاندووە کەوا ئارەزووی مانەوەی جیمس دەکات لە ریزی یانەی شاھانە لۆکاس بۆ رۆژنامەنوسان ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یاریزانە کۆلۆمبیە ھاورێکی باشە بۆمن یاریزانێکی بەتوانایە شتی زۆر پێیە داوای مانەوەی دەکەم بۆ کاتێکی درێژتر لە ریزی یانەکەمان ، بەھیوای ئەوەم ئەم جۆرە یاریزانانە کە خزمەتیان بە یانەکەمان کردووە لە یاری کردن بەردەوام بن و ریزی یانەی شاھان بۆ ھیچ تیپێک جێ نەھێلن.
کارزان کانەبی
