ڕەنگە پیپی بچێتە خولی چینی
رۆژنامەکانی ووڵاتانی ئەوروپا ئەوەیان لەسەر کیبلیرپیپیی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئاشکرا کردووە کەوا تاکو ئێستا یاریزانی ناوبراو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتونەتە رێکەوتن بۆ درێژەدان بە یاری کردن لەریزی یانەی مێرەنگی، پێش بینی ئەوەش دەکرێ پیپی لەم زستانە بچێتە خولی یانەکانی چین کە ئێستا چەندین یاریزانی بەتوانای ئەوروپی روویان لەم خولە کردووە ، پێگە ئەلکترۆینەکانی فەرمی یانەی ریال مەدریدیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا پیپی داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دوو ساڵی کردوە لە یانەی مێرەنگی ، بەرپرسانی یانەی ریالیش داوای یەک ساڵیان کردووە کە بۆی نوێ بکەنەوە ئامادە نەبوونە ٢ ساڵ نوێ بکەنەوە بۆیە چەند یانەیەکی چینیی داوای گریچبەستیان لێ کردوە بە تایبەتیش یانەی ھیبی فۆرتۆن کە ئامادەیە ساڵانە بڕی ١٠ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بداتە پیپی بۆیە ئەگەری زۆر ھەیە پیپی بچێتە ئەو خولە.
کارزان کانەبی
