ھەفتەی داھاتوو خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

ھەفتەی داھاتوو خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
ھەفتەی داھاتوو خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش ھەفتە لەسەر یەک یارییەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەبەشداری ١٤ یانە و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان کە دابەشکرابوون بەسەر دوو کۆمەڵە یارییەکانی خولەکە لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، بۆیە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی قۆناخی یەکەمیش یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی بڕیاری دا کەوا یارییەکانی خولەکە ڕابووەستێ تاکو رێکەوتی ٥-١-٢٠١٧دواتریش یارییەکانی قۆناخی دووەم دەست پێدەکات، ھەر لەھەمان کۆبوونەوەی یەکێتیەکە بڕیاردا کەوا ھەر یانەیەکی بەشداربووی خولەکە دەتوانێ ناوی پێنج یاریزانی تازە دیاری بکات بۆ ریزی تیپەکەی بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی داھاتوویان لە ھەروو کۆمەڵەکانیش نەورۆز لە کۆمەڵەی یەکەم بە ١٣ خاڵ وزاخۆ لە کۆمەڵەی دووەم بە ٩ خاڵ پلەکانی یەکەمیان بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی

Top