کەس ھاوکاری پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی نەکرد
دوای ئەوەی تیپی تۆپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێر سەرقاڵی ئەوەبوون بتوانن پاڵەوانیەکەیان بپارێزن لە خولی فوتساڵی عێراقی کە وەرزی ڕابردوو خۆیان نازناوەکەیان ھێنابووە پایتەختی کوردستان، بەڵام ئەم وەرزە بەھۆی ھاوکاری نەکردنیان لەلایەن بەرپرسانی شاری ھەولێر بەشداری خولی تۆپی فوتساڵی یانەکانی عێراقیان نەکرد لە کۆمەڵەکەی خۆیان لە شاری دھۆک لەم بارەشەوە مەزن محەممەد ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی ئافرەتانی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ئامادەکاری تەواومان ھەبوو کە بتوانین بەشداری خولی فوتساڵی عێراقی بکەین و ئەنجامی باشیش بەدەست بھێنین، بەڵام باری دارایی رێگرییەکی گەورە بوو لە ئەگەری بەشداری نەکردنمان لەم خولەدا ، ھەرچەندە ئێمە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش بووین و لە دەرگای چەندین بەرپرسمان دا بۆ ئەوەی ھاوکاریمان بکەن بۆ بەشداری کردن و پاڕاستنی نازناوەکە بەڵام کەس دەرگای لە ئێمە نەکردووە ، بەداخەوە یانەیەک لە پایتەختی کوردستان بێت و بە ناوی ھەولێر بەشداری بکات کەسێک نەبێت ھاوکاری بکات ئەوە گرفتە ، بۆیە کە ھەر زانیشمان بەشداری ناکەین دواجار یاریزانەکانی خۆمان بەسەر یانەکانی تر دابەشکرد بۆ ئەوەی ئەوان سوود لەتوانای یاریزانەکانی ئێمە ببینن و یاریزانانیش بێئومێد نەبوون و بۆخۆیان بتوانن سوود بە یانەیەکی تر بگەینن، بەھیوای ئەوەم لە داھاتوو ھاوکاریمان بکرێت بۆ خولەکانی تر.
كارزان كانةبى
