مۆرینیۆ پەسنی تواناكانی ئیبراهیمۆڤیچ دەكات و پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگیشی دیاریكرد
لە لێدوانێکیدا مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد ئاماژەى بەوەدا کە ئەمساڵ چێڵسی پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا.
ناوبراو وتیشی: بەدەستهێنانی نازناوی ئینگلتەرا لەلایەن چێڵسیەوە بەهۆی بەهێزی ئەو یانەیەوە نیە بەڵکو بەهۆی شێوازی یاریکردن و فەلسەفەى یانەکەوەیە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا مۆرینیۆ ستایشی ئاستی بەرزی ئیبراهیمۆڤیچی کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو هێرشبەرە دەیەوێت لە مانچستەر واز لە یاریکردن بهێنێت.
مۆرینیۆ ئاشکراشیکرد ئیبراهیمۆڤیچ ئەم وەرزە 16 گۆڵی بۆ مانچستەر کردوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکاندا و رۆڵێکی گەورەى هەیە لە بەرزبونەوەى ئاستی یانەکەدا.
hamataqana
