سیمۆنی لە بارەی مانەوەی یان رۆیشتنی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید لێدوانێكیدا
لە لێدوانێکیدا سیمیۆنی ئەرجەنتینی رایگەیاند: ئاستەمە بتوانم لە یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید باشتر بدۆزمەوە بۆ ژیانی وەرزشیم.
ناوبراو وتیشی: پێموایە ئەو شوێنەم دۆزیوەتەوە کە خۆشم دەوێت بۆیە با بزانین چی رودەدات.
سیمیۆنی لە ساڵی 2011 ەوە پۆستی راهێنەرایەتی ئەتلەتیکۆمەدریدی وەرگرتوە و لەماوەى رابردودا باس لەوە کرا کە نایەوێت دواى 2018 لە پۆستەکەى بمێنێتەوە و تەئکید کرایەوە کە دەیەوێت ببێتە راهێنەری ئینتەرمیلان.
hamataqana
