بەهۆی ئەم مەرجەوە یانەی بلوگرانا تا ئێستا دەستی بە نوێكردنەوەی بۆندی لیۆنێل مێسی نەكردووە
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانى بەرشەلۆنەى ئیسپانی تائێستا هیچ لێدوانێکى دەربارەى داهاتووى بۆ میدیاکانى وەرزشی نەداوە و باوکی یاریزانەکەش کە لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانیەتى لەئیستادا لەبەرشەلۆنەیە و یانەکەش هیچ گفتوگۆیەکى لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ نەکردووە.
بەپێى هەواڵى رۆژنامەى مارکا، تەنها ڕێگرى لەبەردەم نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە داواکارى موچەى ساڵانەکەى ئەو یاریزانەیە و میسی دەیەوێت هەفتانە بڕى 825 هەزار پاوەند وەربگرێت و لەکێشەى باجیش دووربکەوێتەوە.
ئەم هەواڵەى رۆژنامەى مارکا لەکاتێکدایە میسی تەنها 18 مانگ لەگرێبەستەکەى ماوەکە لەگەڵ بەرشەلۆنە و پێشتریش باسی ئەوە کرابوو کە میسی ئیدارەى یانەکەى ئاگادارکردۆتەوە گرێبەستەکەى نوێناکاتەوە.
hamataqana
