بە فەرمی ... سان جێرمان ئەستێرەیەكی بۆندزلیگای هێنایە ریزەكانی

بە فەرمی ... سان جێرمان ئەستێرەیەكی بۆندزلیگای هێنایە ریزەكانی
بەفەرمی رۆیشتنى جولیان دراکسلەرى یاریزانى یانەی فوڵفسبۆرگی ئەڵمانى بۆ یانەی پاریس سانجێرمانى فەڕەنسی راگەیاندرا.

لەبەیاننامەیەیکدا لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، یانەى فوڵفسبۆرگى ئەڵمانى ئاشکراى کرد، یانەکەیان دەستبەردارى جولیان دراکسلەرى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستی بووە و لەمانگى داهاتووەوە پەیوەندى بە یانەى پاریس سانجێرمانەوە دەکات.

بەپێى ڕاپۆرتى رۆژنامەکان، گواستنەوەى دراکسلەرى لە یانە ئەڵمانیەکە بۆ یانە فەڕەنسیەکە بڕى 36 ملیۆن یۆرۆى پێویست بووە و ناوبراو لە یەکى مانگى داهاتوو بەفەرمى پەیوەندى بەراهێنانەکانى پاریس سانجێرمانەوە دەکات.

دراکسلەرى تەمەن 23 ساڵ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزى لەگەڵ فوڵفسبۆرگى پێشکەش کردووە و بەو هۆیەشەوە پاریس سانجێرمان یاریزانەکەى گواستەوە تیپەکەى.



hamataqana

Top