زێرەڤانی دەستەی راهێنەرانی دەستنیشانكرد
وا بریارە ئەمرۆ شەممە یانەی زێرەڤانی بەشێوەیەكی فەرەمی قبوولكردنی دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەر سەمیر بابۆ راهێنەری یانەكە رابگێنێت و دەستەی نوێی راهێنەرانی یانەكە رابگێنێت.
لەسەرچاوەیەكی باوەرپێكراودا هەرمان ساڵح وەكو راهێنەری یانەی زێرەڤانی دەستنیشان دەكرێت و رەباد خەلیل وەكو یاریدەدەری راهێنەر و جوتیار موحسین راهێنەری گۆڵپارێزی یانەكە دەستنیشانكرا.
هەر ئەمرۆ یەكەم یەكەی مەشقی یانەكەیان لە یاریگەی زێرەڤانی بەرێوەبرد.
سەمیر بابۆ لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كرد و لە قۆناغی یەكەم لە كۆی شەش نەیتوانی هیچ سەركەوتنێك بە دەستبهێنێت و لە سێ یاری تووشی شكست بوو و لە سێ یاری یەكسانبوون بەكۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی شەشەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.
رێبین رەمزی
