دراکسلەر دەچێتە پاریس سان جێرمان
رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا جولیان دراکسلەری یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ڤۆلڤسبۆرگ لە گواستنەوەی زستانە ریزی یانەکەی جێدەھێلێت و دەچێتە خولی فەرەنسی ، ئەو رۆژنامە ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەرسناڵ گرنگی زۆری بەگواستنەوەی ئەم یاریزانە لاوە دەدات ، بەڵام رۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئەم لاوە ئەڵمانیە دەیەوێت لە بڕی ئەرسناڵ و خولی ئینگلیزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ھەڵبژێرێت، ھەرچەندە یانە ئەڵمانیەکە دەیانەوێت تاکو کۆتایی ئەم وەرزە ئەم یاریزانە لاوە لەگەڵ تیپەکەی بەردەوام بێت و لە وەرزی نوێ خولەکە بچێتە ریزی یەکێک لە یانەکانی تر.
کارزان کانەبی
