باشترین گواستنەوەکان لە مێژووی خولی چینی

باشترین گواستنەوەکان لە مێژووی خولی چینی
باشترین گواستنەوەکان لە مێژووی خولی چینی
لە ئێستادا رۆژ بە رۆژ یاریزانە بەتواناکانی ئەوروپا روو لە خولی چینی دەکەن و بە گرێبەستی گران بەھا دەچنە ریزی یانەکانی ئەو وڵاتە و رۆژ لە دوای رۆژیش وەربەر ھێنە چینیەکان ڕکابەری یەکتری دەکەن لەسەر ھێنانی یاریزان و ڕاھێنەرە گرنگەکانی ئەوروپا بە ئامانجی ئەوەی کە بتوانن زۆر ترین خزمەت بە خولەکەیان بکەن، بە چوونی ئۆسکاری ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی چێلسی لەندەنی بۆ ریزی یانەی شەنگەھای چینی ، میدیاکانی جیھان گرنگیەکی زۆریان بە خولەکە داوە بە گرنگ باسیان کردووە بە تایبەت پێدانی مووچەیەکی گەورە لە مێژووی خولەکە ئەمەش ریزبەندی ئەم یاریزانانە کە لە مێژووی خولەکە شتی وا نەبووە.
١-دیمبابا لە یانەی بێشکتاش بۆ شەنگەھای گرینلاند لەبەرامبەر١٣ملیۆن یۆرۆ.
٢-فریدی گوارین لە یانەی ئەنتەر میلان بۆ شەنگەھای بەرامبەر زیاتر لە ٨ملیۆن یۆرۆ.
٣-پاولینیۆ لە یانەی تۆتینھام بۆ کوانگۆ لەبەرامبەر ١٤ملیۆن یۆرۆ.
٤-گیرفینھۆ لە یانەی رۆما بۆ یانەی لھابی لەبەرامبەر ١٨ملیۆن یۆرۆ.
٥-ئەلیکسین بۆ یانەی شەنگەھای لەبەرامبەر٥ /١٨ملیۆن یۆرۆ.
٦-رامێریز لە یانەی چێلسی بۆ یانەی لگیانگانز بەرامبەر ١٨ملیۆن یۆرۆ.
٧-جاکسۆن مارتێنێز لە ئەتلەنتیکۆمەدرید بۆ یانەی کوانگۆ لەبەرامبەر ٤١ملیۆن یۆرۆ.
٨-ئەلیکس تیکسیرا لە یانەی شاختار بۆ یانەی لگیانگنسۆ بەرامبەر ٥٠ملیۆن یۆرۆ.
٩-ھالک لە یانەی زینیت بۆ یانەی کوانگۆ بەرامبەر ٥٥ملیۆن یۆرۆ.
١٠-ئۆسکار لە یانەی چێلسی بۆ یانەی شەنگەھای بەرامبەر ٦١ملیۆن یۆرۆ.
کارزان کانەبی

Top