كفری بووە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ

كفری بووە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ
یانه‌ی كفری نازناوی خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی كوردستانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتاییدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی سه‌یدسادقی برده‌وه‌.
یاریی كۆتایی به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌یدساقدا به‌ڕێوه‌چوو و یانەی كفری توانی پێشبینییه‌كان ئاوه‌ژوور بكاته‌وه‌ و به‌ گۆڵێكی یاریزان عه‌لی عوسمان له‌ خوله‌كی 50دا تۆماریكرد.
دوای یارییه‌كه‌ش مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو تیپ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و به‌رپرسانی شارۆچكه‌كه‌ دابه‌شكرا.
هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی كفری و سه‌یدسادق بۆ خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتن له‌ وه‌رزی نوێدا.
Top