زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد
یانەی زێرەڤانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی دهۆك (ئەحمەد مائمون و خالید موسا)تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان مۆركرد.
ئەحمەد مائمون و خالید موسا لە قۆناغی یەكەم یارییان بۆ یانەی دهۆك كرد و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكەن و لەم وەرزە هیچ گۆلێكیان بۆ یانەكەیان تۆمارنەكردووە.
لە هەمان كاتدا یانەی زێرەڤانی بەفەرمی دەستبەرداری یاریزانی پیشەگەری كۆتی دیڤوار جۆنیۆر بوو دوای ئەوەی لە قۆناغی یەكەم ئاستێكی لاوازی پێشكەش كرد و نەیتوانی هیچ گۆلێك تۆمار بكات.
لەگەڵ رۆیشتنی ئەم یاریزانە یانەی زێرەڤانی دەستبەداری هەردوو یاریزانی پیشەگەری بوو و ئێستا هیچ یاریزانێكی پیشەگەری نییە.
رێبین رەمزی
